سێتی سپیکردنەوەی ددانی Instant Smile Flash؛ سیستەمێکە بۆ سپیکردنەوەی ددانەکان لە ماڵەوە کە لە ڕووی پزیشکی و کلینیکییەوە تاقیکراوەتەوە و تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا ددانەکانت تا 10 پلە سپیتر دەکاتەوە. پێکهاتووە لە دوو جێڵی سپیکردنەوە و قاڵبێکی فلۆرۆسێنتی (فلاش)ی ناو دەم بۆ داپۆشینی تەواوی ددانەکان، هەر لە یەکەم بەکارهێنانەوە (بۆ ماوەی 15خولەک) ئەنجامی بەرچاو دەبینیت — تەواو سەلامەت و گونجاوە بۆ ددانی هەستیار
سێتی سپیکردنەوەی ددانی ئینستانت سمایڵ - Instant Smile Flash
سێتێکی پرۆفێشناڵە بۆ سپیکردنەوەی ددانەکان لە ماڵەوە، بە شێوازێک دیزاینکراوە کە تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا ئەنجامێکی بەرچاو و ددانێکی سپیترت پێ دەبەخشێت. لە ڕووی کلینیکییەوە تاقیکراوەتەوە و بەشێوەیەک دیزاینکراوە کە بتوانیت بە ئاسانی بەکاریبهێنیت، وەک ئەوەی ددانەکانت لە کلینیک و لای پزیشک سپی کردبێتەوە بەڵام لە ماڵەوە و وەک بەشێک لە ڕۆتینی ڕۆژانەی خۆت — بەبێ ئەوەی پێویستت بە سەردانی دکتۆر بێت.
سوودەکان
لەگەڵ هەر بەکارهێنانێکدا - بۆ ماوەی 15 خولەک - ددانەکانت 10 هێندە سپی دەبنەوە؛ ئەنجامێکی بەرچاوی هەیە و هەر لە یەکەم بەکارهێنانەوە هەستی پێدەکەیت. سێتەکە دوو تیوبی جێڵی سپیکردنەوە و قاڵبێکی دەمی فلۆرۆسێنت (فلاش)ی تێدایە بۆئەوەی جێڵەکە بەتەواوی و بەیەکسانی بەر ڕووی ددانەکانت بکەوێت — ئەمەش دڵنیایی دەدات لە کاریگەری ئەم کیتە و بەرکەوتنی جێڵەکە بە تەواوی ددانەکانت. ڕۆژانە یەک جار بەکاردەهێنرێت و لەگەڵ هەر بەکارهێنانێکدا زەردەخەنەیەکی گەشاوەتر و بریقەدارترت پێشکەش دەکات. لە ڕووی پزیشکی و کلینیکییەوە تاقیکراوەتەوە و تەنانەت بۆ ددانی هەستیاریش سەلامەتە، ئەمەش وا دەکات ژمارەیەکی زیاتر لە خەڵکی بتوانن بەشێوازێکی پڕۆفیشناڵ ددانەکانیان سپی بکەنەوە.
ناوەڕۆکی پاکێجەکە
2 × تیوبی جێڵی سپیکردنەوە
1 × قاڵبی دەمی فلۆرۆسێنت
خاڵە سەرەکییەکان
لەماوەی 1 هەفتەدا ددانەکانت 10 هێندە سپی دەکاتەوە
ئەنجامی بەرچاو ڕاستەوخۆ دوای یەکەمین بەکارهێنان
سەلامەت بۆ ددانی هەستیار
لە ڕووی کلینیکییەوە تاقیکراوەتەوە
۱٥ خولەک، ڕۆژانە یەک جار
پێکهاتەکان
Glycerin — پێکهاتەیەکی جێڵی و نەرم دەبەخشێت بەم بەرهەمە و وادەکات فۆرمولەکە نەرم و سووک بێت لەسەر ددان و پووک
Propylene Glycol — دڵنیایی دەدات لە دابەشبوونی یەکسانی پێکهاتە چالاکەکان بەسەر تەواوی ڕووی ددانەکەدا
Menthol — هەستێکی فرێش و فێنککەرەوە لە کاتی بەکارهێناندا بە ناو دەم دەبەخشێت
Sodium Carbonate Peroxide — بریتییە لە ماددە چالاکە سپیکەرەوەکەی ئەم بەرهەمە، کە پەڵە و لەکەکانی سەر ڕووی مینای ددان تێکدەشکێنێت و لایاندەبات
CI 77891 (Titanium Dioxide) — دەستبەجێ ددانەکان ڕوون و سپی دەکاتەوە.
شێوازی بەکارهێنان
سەرەتا ددانەکانت بشۆ، پاشان قاڵبەکە بۆ ماوەی ٥ خولەک لەژێر تیشکی خۆر یان ڕووناکی دەستکرددا دابنێ تا شەحن دەبێتەوە. دواتر جێڵی سپیکردنەوەکە بە شێوەیەکی یەکسان بدە لە بەشی ناوەوەی قاڵبەکە. پاشان قاڵبەکە بخەرە ناو دەمتەوە، بە هێمنی گازی لێبگرە و لێوەکانت دابخە بۆ ماوەی ١٥ خولەک چاوەڕێبکە. دواتر لایبە و دەم و قاڵبەکەش بە جوانی بە ئاو بشۆ.
ڕۆژانە یەک جار بەکاریبهێنە تا ۱۰ ڕۆژ.
هێشتا پێداچوونەوە نییە. دوای وەرگرتنی داواکارییەکەت ئەزموونەکەت بنووسە.
زانیارییەکانت بار دەکەین. ڕەنگە چەند چرکەیەک بخایەنێت.