فاوەندەیشنی کوشنی سێکاره بە پلەی پاراستنی ++SPF 30 PA؛ فاوەندەیشنێکی سێکارهیە بە پلەی پاراستنی ++SPF 30 PA؛ پێست ڕوون دەکاتەوە، هێڵە وردەکان ساف دەکات، و دیمەنێکی سروشتی دەبەخشێت بە پێست بۆ تەواوی ڕۆژەکە — لە ڕووی پزیشکی و کلینیکییەوە تاقیکراوەتەوە و سەلمێنراوە کە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بە ڕووخسارەوە دەمێنێتەوە. بە چەند پلە و ڕەنگی جیاواز بەردەستە تا لەگەڵ هەموو تۆنێکی پێستدا بگونجێت
فاوەندەیشنی کوشنی Moolda Time Tinted
شایەنی ئەوەیت کە هەموو ساتێکی ڕۆژەکەت بە جوانترین شێوە دەربکەویت. ئەم کوشن فاوەندەیشنەی مولدا فاوندەیشنێکی بێوێنەیە کە دیزاین کراوە بۆ ڕوونکردنەوە، و شاردنەوەی کەموکوڕییەکان و پاراستنی پێست — هەمووی ئەمانە بە تەنها یەک ئیسفنج لەم بەرهەمە. بە پلەی پاراستنی ++SPF 30 PA دەوڵەمەند کراوە تا پێستت بپارێزێت لە تیشکی زیانبەخشی خۆر، لە کاتێکدا فۆرمولە کێشسووکەکەی (کە دەتوانیت بە زیادکردنی چینەکان توانای بۆ داپۆشینی کەموکوڕییەکان زیاتر بکەیت) هێڵە وردەکان ساف دەکات و دیمەنی پێستێکی سروشتی ویەکڕەنگت پێدەبەخشێت و هێندەی ئەو دیمەنە جوانەی دەیبەخشێت بە پێستت ئەوەندەش هەستێکی سووک و خۆشی هەیە لەسەر ڕووخسار. لە ڕووی پزیشکی و کلینیکییەوە تاقیکراوەتەوە و سەلمێنراوە کە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بە ڕووخسارەوە دەمێنێتەوە؛ ئەم فاوندەیشنە لە بەیانییەوە تا درەنگانی شەو بە فرێشی دەمێنێتەوە بەبێ ئەوەی ڕەنگی کاڵ ببێتەوە یان شەق ببێت. ئیسفەنجێکی تایبەتی لە شێوەی دڵ و ئاوێنەیەکی لەسەرە تا لە هەر شوێنێک بیت بتوانیت بە ئاسانی تازەی بکەیتەوە. بە چەند ڕەنگیکی جیاواز بەردەستە تا لەگەڵ هەموو تۆنێکی پێستدا بگونجێت.
سوودەکان
ڕوونکردنەوە — تۆنی پێست یەکڕەنگ دەکات بۆ ئەوەی دیمەنێکی بریقەدار و سروشتیت پێببەخشێت
سافکردنی هێڵە وردەکان — کەموکوڕییەکان و هێڵە وردەکان لێڵ دەکات و دایاندەپۆشێت بۆئەوەی دیمەنی پێستێکی نەرم و ڕوونت پێشکەش بکات
پلەی پاراستنی ++SPF 30 PA++ — پێستت لە زیانەکانی ڕۆژانەی تیشکی خۆر دەپارێزێت
مانەوە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر — بە درێژایی ڕۆژ بە فرێشی دەمێنێتەوە بەبێ ئەوەی پێویستت بەوە بێت تازەی بکەیتەوە
لە ڕووی پزیشکی وکلینیکییەوە تاقیکراوەتەوە — گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست
شێوازی بەکارهێنان
لە دوای ڕۆتینی چاودێری پێستت، بە بەکارهێنانی ئەو ئیسفەنجەی لەگەڵیدایە بڕێکی گونجاو لە فاوندەیشنەکە بە نەرمی و بەشێوازی تەپتەپە بدە لە دەموچاوت و بڵاوی بکەرەوە. بەپێی ئارەزووی خۆت دەتوانیت چینی زیاتری لێبدەیت بۆئەوەی کەموکوڕییەکانی پێست زیاتر دابپۆشێت.
هێشتا پێداچوونەوە نییە. دوای وەرگرتنی داواکارییەکەت ئەزموونەکەت بنووسە.
زانیارییەکانت بار دەکەین. ڕەنگە چەند چرکەیەک بخایەنێت.