تکایە چاوەڕێکە، لە لەود كردندایە ....
  • ​"Stervie: Shop the Light, Lead the Success.
  • Call Us: 07701500739
جێڵی سپیکەرەوەی ددانی Instant Smile ONE Instant Dental Whitening Gel
جێڵی سپیکەرەوەی ددانی Instant Smile ONE Instant Dental Whitening Gel
جێڵی سپیکەرەوەی ددانی Instant Smile ONE Instant Dental Whitening Gel
جێڵی سپیکەرەوەی ددانی Instant Smile ONE Instant Dental Whitening Gel
جێڵی سپیکەرەوەی ددانی Instant Smile ONE Instant Dental Whitening Gel
1 / 5

جێڵی سپیکەرەوەی ددانی Instant Smile ONE Instant Dental Whitening Gel

11,700 IQD

جێڵی سپیکەرەوەی ددانی Instant Smile ONE Instant Dental Whitening Gel؛ جێڵێکی سپیکردنەوەی ددانە کە لە ڕووی پزیشکی و کلینیکییەوە تاقیکراوەتەوە و هەر لە یەکەم بەکارهێنانەوە بە شێوەیەکی بەرچاو ددانەکانت سپی دەکاتەوە و زەردەخەنەیەکی بریقەدارت پێدەبەخشێت. بۆ ددانی هەستیار سەلامەت و گونجاوە. بەهۆی قاڵبەکەی ناوییەوە (Mouthpiece) بەکارهێنانی زۆر ئاسانە؛ ئەنجامێکی وەک ئەوەی پرۆسیجەرە کلینیکیەکانت پێدەبەخشێت بەڵام لە ماڵەوە و وەک بەشێک لە ڕۆتینی ڕۆژانەی خۆت

جێڵی سپیکەرەوەی ددانی Instant Smile ONE Instant Dental Whitening Gel

جێڵێکی سپیکردنەوەی خێرای ددانە لە تیوبێکدا، کە دیزاین کراوە بۆ دەستەبەرکردنی زەردەخەنەیەکی بریقەدار و گەشاوە  هەر لە گەڵ یەکەم بەکارهێناندا. لە ڕووی پزیشکی و کلینیکییەوە تاقیکراوەتەوە و گونجاوە بۆ بەکارهێنانی ڕۆژانە؛ ئەنجامێکی وەک ئەوەی پرۆسیجەرە کلینیکیەکانت پێشکەش دەکات بەڵام لە ماڵەوە و وەک بەشێک لە ڕۆتینی ڕۆژانەی خۆت — بەبێ ئەوەی پێویستت بە سەردانی دکتۆر بێت.

 

سوودەکان

بە پێچەوانەی سێتە فرە-جەلسەکان، جۆری (ONE) لەسەر بنەمای خێرایی و کاریگەری ڕاستەوخۆ دروستکراوە — ئەنجامێکی بەرچاو تەنها لە دوای یەک جەلسە و بەکارهێنان دەبینیت. ئەم جێڵی سپیکردنەوەیە لە ڕێگەی چوونەناو پەڵەکانی سەر ڕووی ددانەکان کاردەکات بۆ کاڵکردنەوە و سپیکردنەوەی ڕەنگی ددان لە ناخەوە، و لەگەڵ هەر بەکارهێنانێکدا زەردەخەنەیەکی درەوشاوەتر و ددانێکی یەکجار سپیت پێدەبەخشێت. قاڵبەکەی ناوی (Mouthpiece) بۆ دابەشکردنی یەکسان و وردی جێڵەکەیە بەسەر هەموو ددانەکاندا بە یەکجار بۆ ئەوەی ئەنجامێکی هاوسەنگ و هاوشێوە دەستەبەر بکات بۆ تەواوی ددانەکان. تەواو گونجاوە بۆ ددانی هەستیار و بە تاقیکردنەوەی کلینیکی کاریگەرییەکەی سەلمێنراوە.

 

پاکەتەکە ئەمانە لەخۆ دەگرێت

1 × تیوبی جێڵی سپیکردنەوە

1 × قاڵبی دەمی (ئەپلیکەیتەر)

 

خاڵە سەرەکییەکان

ئەنجامێکی بەرچاو ڕاستەوخۆ لە دوای یەکەم بەکارهێنانەوە

سەلامەت و نەرمە بۆ ددانی هەستیار

لە ڕووی کلینیکییەوە تاقیکراوەتەوە

کاریگەری و سپیکردنەوەی دەستبەجێی ددانەکان

بەکارهێنانێکی ئاسان و یەک هەنگاوی

 

پێکهاتەکان

گلیسیرین (Glycerin) — پێکهاتەیەکی جێڵی و نەرم دەبەخشێت بەم بەرهەمە و هەستێکی ئاسوودە بۆ ددان و پووک دابین دەکات.

پڕۆپیلین گلایکۆڵ (Propylene Glycol) — دڵنیایی دەدات لە دابەشبوونی یەکسانی پێکهاتە چالاکەکان بەسەر ڕووی ددانەکاندا.

کاربۆمەر (Carbomer) — خەستییەکی گونجاو و جێگیر بە جێڵەکە دەبەخشێت بۆ ئەوەی لە جێی خۆی بمێنێتەوە نەجوڵێت.

پۆتاسیۆم ئەسیسولفام (Potassium Acesulfame) — ماددەیەکی شیرینە کە تامێکی خۆش دەبەخشێت بە بەرهەمەکە بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی کلۆربوونی ددان.

مایکا (Mica) — سیفەتی ڕەنگدانەوەی ڕووناکی زیاد دەکات کە ئەمەش ددانەکان سپیتر دەکاتەوە و بریقەیەکی زیاتریان پێدەبەخشێت.

تری‌ئیسانۆلامین (Triethanolamine) — ترشێتی (pH) فۆرمولەکە هاوسەنگ دەکات بۆ پاراستنی مینای ددان.

مێنسۆڵ (Menthol) — هەستێکی فێنککەرەوە و فرێش دابین دەکات لە کاتی بەکارهێناندا.

سۆدیۆم کاربۆنەیت پێرۆکساید (Sodium Carbonate Peroxide) — ماددە چالاکە سپیکەرەوەکەیە کە پەڵەکانی سەر مینای ددان تێکدەشکێنێ و لێیان دەکاتەوە.

ڕەنگی CI 77891 / تیتانیۆم دایۆکساید (Titanium Dioxide) — کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ و خێرا بۆ سپیکردنەوەی ددانەکان دابین دەکات.

 

شێوازی بەکارهێنان

جێڵی سپیکردنەوەکە بە شێوەیەکی یەکسان بدە لە بەشی ناوەوەی قاڵبەکە. بیخەرە سەر ددانەکانت بۆ ماوەی 10 خولەک بیهێڵەرەوە. دواتر لێیبکەرەوە، و دەم و قاڵبەکە بە باشی بە ئاو بشۆ. بەپێی پێویست بەکاریبهێنە.

  • جۆری بەرهەمجێڵی سپیکەرەوە
  • پێکهاتە سەرەکییەکانSodium carbonate peroxide, menthol, mica
  • ئامانجەکانددانی زەرد و لەکەدار و زەرد
  • قەبارە
  • تامبێ تام / نوتراڵ
  • فلۆرایدنەخێر

ڕاووبۆچوونی كڕیارەكان

0 پێداچوونەوە

هێشتا پێداچوونەوە نییە. دوای وەرگرتنی داواکارییەکەت ئەزموونەکەت بنووسە.

سەبەتەی کڕینم

0 بەرهەمەکانی سەبەتەکەت