هەویری ددانی سپیکەرەوەی Instant Smile هەویرێکی ددانی ڕۆژانەی نەرمە کە بە شێوەیەکی بەرچاو ددانەکان سپی دەکاتەوە و لە هەمان کاتدا مینای ددان دەپارێزێت. لەڕێگەی پێکهاتەکانی وەک hydrated silica و مێنتۆڵ و زەیتی ئۆکالیپتوس لەکەی قاوە و چا و خواردن لەسەر ڕووکاری ددان لادەبات و هەناسە بە تازەیی دەهێڵێتەوە.
هەویری ددانی سپیکەرەوەی Instant Smile
هەویری ددانێکی سپیکەرەوەی ڕۆژانەی کاریگەر و نەرم کە بە شێوەیەکی بەرچاو ددانەکان سپی و ڕوون دەکاتەوە هەروەها تەندروستی مینای ددانەکان دەپارێزێت.
سوودەکان
لەڕێگەی مایکرۆپارتیکڵی پاککەرەوەی وردەوە کار دەکات بۆ توانەوە و لابردنی لەکەی قاوە و چا و خواردن و جگەرەی بەجێماو لەسەر ڕووکاری ددانەکان – بەکارهێنانی بەردەوام و ڕۆژانەی ئەم بەرهەمە زەردەخەنەیەکی یەکجار سپیترو درەوشاوەت پێدەبەخشێت. پێکهاتە بۆنخۆشەکەی دەستبەجێ هەستی پاکژییەکی قووڵ و هەناسەیەکی تازەی درێژخایەن دەستەبەر دەکات. بەپێی پێویست کێشی سووکە بۆئەوەی بتوانیت ڕۆژانە بەکاریبهێنیت و بە ئاسانی لەگەڵ هەر ڕۆتینێکی چاودێری دەم و ددان دەگونجێت. بە تەواوی لەگەڵ چارەسەرەکانی سپیکردنەوەی ددان لە ماڵەوە یاخود لە کلینیکەکان، دەگونجێت – بگرە هاوەڵێکی نموونەییە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر و درێژخایەنتر.
پێکهاتەکان
Hydrated Silica – بە نەرمی لەکەی سەر ڕووکاری ددانەکان لادەبات بەبێ زیانگەیاندن بە مینا
Sodium Fluoride – مینای ددان بەهێز دەکات و یارمەتی پاراستنی ددانەکان دەدات لە کلۆربوون
Menthol & Eucalyptus Oil – دەستەبەرکردنی هەناسەیەکی تازە و بۆنخۆش بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ
Sodium Lauryl Sulfate – کەفێکی پاک و کاریگەر دروست دەکات بۆ پاککردنەوەی تەواوی ددانەکان
Aroma Complex – وەک تەواوکەری فۆرمولەکە کاردەکات بە بەجێهێشتنی تام و بۆنێکی تایبەت و خۆش لە دەمدا
چۆنێتی بەکارهێنان
بەقەد قەبارەی نۆکێک لەسەر فڵچەی ددانەکەت دابنێ. دوای هەر ژەمێک بۆ ماوەی دوو خولەک بە وردی ددانەکانتی پێ بشۆ . پاشآن بە باشی بیشۆوە.
بۆ منداڵانی خوار ٧ ساڵ گونجاو نییە.
هێشتا پێداچوونەوە نییە. دوای وەرگرتنی داواکارییەکەت ئەزموونەکەت بنووسە.
زانیارییەکانت بار دەکەین. ڕەنگە چەند چرکەیەک بخایەنێت.