شیت ماسکێکی کۆرییە کە خاوەنی دوو بڕوانامەی باوەڕپێکراوە بۆ ڕوونکردنەوەی پێست و دژەچرچی؛ بە نیاسیناماید، ئەدینۆسین، و سیراماید NP دەوڵەمەند کراوە تا تەنها لە ماوەی 10 بۆ 20 خولەکدا پێستێکی ڕوونتر، و توندوتۆڵتر، و درەوشاوەترت پێشکەش بکات. تاقیکردنەوەی هەستیاری بۆ کراوە و گونجاوە بۆ پێستی چەور و تێکەڵاو و هەستیار
ماسکی From the Factory White Cica Mask
کاتێک پێستت شەکەت و مات و دووڕەنگە، پێویستی بە تەنها لە شێدارەوەیەکی ئاسایی زیاترە — پێویستی بە بووژانەوەیەکی خێرایە. ئەم ماسکە، شیت ماسکێکی دووکارهی خاوەن بڕوانامەی کۆرییە کە لەسەر دوو تەوەر کاردەکات: ڕوونکردنەوەی تۆنی پێست و کەمکردنەوەی دەرکەوتنی هێڵە وردەکان و چرچی، هەموو ئەمانە تەنها لە ماوەی 10 بۆ 20 خولەکدا. پەڕە چڕەکەی بڕێکی زۆر لە ئیسێنس لەخۆ دەگرێت و بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە. ئەم ماسکە بەپێستەوە دەنووسێت و بەربەستێکی شێداری نەرم دروست دەکات کە شێداری لە پێستدا قفڵ دەکات. نیاسیناماید ڕێگری لە دروستبوونی میلانین دەکات بۆ تۆنێکی یەکڕەنگتر و بریقەدارتر، ئەدینۆسین پاڵپشتی لە جیڕی و توانای کشانی پێست دەکات و بە شێوەیەکی بەرچاو چرچی کەمدەکاتەوە، و سیراماید NP بەربەستی چەوری سروشتی پێست بەهێز دەکات تا لە هۆکارە زیانبەخشە دەرەکییەکان بیپارێزێت. وەرگیراوەی سەنتێلا ئاسیاتیکاش بەشێکیترە لەم فۆرمولایە — کە لە ناخەوە پێستی ماندوو ئارامدەکاتەوە و چاکی دەکاتەوە. بە فەرمی وەک بەرهەمێکی جوانکاری دووکاره بۆ ڕوونکردنەوە و دژەچرچی دانیپێدانراوە. تاقیکردنەوەی هەستیاری بۆ کراوە و گونجاوە بۆ پێستی چەور و تێکەڵاو و هەستیار
پێکهاتە سەرەکییەکان
Niacinamide — ڕێگری لە دروستبوونی میلانین دەکات بۆ ڕوونکردنەوە و یەکڕەنگکردنی پێست
Adenosine — پاڵپشتی لە جیڕی و توانای کشانی دەکات و چرچولۆچی کەم دەکاتەوە
Ceramide NP — هاوشێوەی چینی چەوری سروشتی پێست کاردەکات بۆ قفڵکردنی شێداری و بەهێزکردنی بەربەستەکەی
Centella Asiatica Extract Complex — پێستی سترێس هێور، ئارام دەکاتەوە
Hyaluronic Acid & Sodium Hyaluronate — شێدارییەکی قووڵ و درێژخایەن بۆ پێست دابین دەکەن
(Tocopherol (Vitamin E — پاراستن لە دژەئۆکسان لە دژی زیانەکانی ژینگە
سوودەکان
لە ڕێگەی ڕێگریکردن لە بەرهەمهێنانی میلانین، پێست یەکڕەنگ و ڕوون دەکاتەوە
بە شێوەیەکی بەرچاو دیمەنی هێڵە وردەکان کەم دەکاتەوە و جیڕی و توانای کشانی پێست زیاد دەکات
ئەم پەڕە چڕ ودەوڵەمەندە ئیسێنسەکە بۆ ماوەیەکی درێژتر دەگرێتە خۆی بۆئەوەی ماددە کاریگەرەکان بگەیەنێتە چینە قووڵەکانی پێست
چینێکی پارێزەری شێدار پێکدەهێنێت بۆ مانەوەی شێداری بۆ ماوەیەکی درێژتر
بە کۆمپلێکسی سەنتێلا ئاسیاتیکا پێست هێوردەکاتەوە و چاکی دەکاتەوە
خاوەنی بڕوانامەی فەرمی دووکارهیە (ڕوونکردنەوە + دژەچرچی) — تاقیکردنەوەی هەستیاری پێستی بۆ کراوە
شێوازی بەکارهێنان
لە دوای شۆردنی دەموچاو و بەکارهێنانی تۆنەر، ماسکەکە بدە لە دەموچاوت. بۆ ماوەی 10 تا 20 خولەک بیهێڵەرەوە، پاشان لێیبکەرەوە و بە نەرمی مەساجی پێبکە بەشێوازی تەپتەپە تا ئەو ئیسێنسەی ماوەتەوە بە تەواوی هەڵدەمژرێت.
هێشتا پێداچوونەوە نییە. دوای وەرگرتنی داواکارییەکەت ئەزموونەکەت بنووسە.
زانیارییەکانت بار دەکەین. ڕەنگە چەند چرکەیەک بخایەنێت.