سیرۆمی From the Factory Glow Relief ؛ سیرۆمێکی کێشسووکە کە بنەمایەکی ئاوی هەیە؛ بە ترشی هایالۆرۆنیک، کۆمپلێکسێکی پێشکەوتووی 5 پێپتاید و سەنتێلا ئاسیاتیکا دەوڵەمەند کراوە. کە ڕاستەوخۆ پێست لە قوڵاییەوە تێرئاو دەکات، بە شێوەیەکی بەرچاو توندوتۆڵ و گەنجی دەکاتەوە، و بریقەیەکی سروشتی پێدەبەخشێت — گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست
سیرۆمی From the Factory Glow Relief، قەبارە 30 گم
سیرۆمێکی کێشسووکە کە بنەمایەکی ئاوی هەیە و بە ترشی هایالۆرۆنیک، کۆمپلێکسێکی پێشکەوتووی 5 پێپتاید و سەنتێلا ئاسیاتیکا دەوڵەمەند کراوە؛ شێدارییەکی چڕ و توندکردنەوە، و بریقەیەکی سروشتی، هەموو ئەمانە لە تەنها یەک شووشەدا پێشکەش بە بەکارهێنەر دەکات. ئەم سیرۆمە لە پێنج جۆری جیاواز لە پێپتاید پێکهاتووە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ ترشی هایالۆرۆنیکدا کاردەکەن، هەر لەگەڵ بەکارهێنانیدا دەستبەجێ پێست تێرئاو دەکات و توانای کشان و جیڕی پێست زیاد دەکات — پێست بە شێوەیەکی بەرچاو ساف، و نەرم دەکاتەوە و دەیبوژێنێتەوە. بە پێکهاتەکانی وەک نیاسیناماید بۆ ڕوونکردنەوەی پێست، کۆمپلێکسێکی سەنتێلا ئاسیاتیکا بۆ هێورکردنەوەی پێست، و سێکوچکەیەکی شێڕاکێش (بیتایین، دایپرۆپیلین گلایکۆڵ، و بوتیلین گلایکۆڵ) دەوڵەمەند کراوە بۆئەوەی تەواوی ڕۆژەکە پێستت شێداربێت و تەنها بە هەنگاوێکی ئاسان چارەسەری چەندین گرفتی پێست بکات. گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست.
جۆری پێست:
وشک، چەور، تێکەڵاو
سوودەکان
بەهۆی ترشی هایالۆرۆنیک و کۆملێکسی سێکوچکەی شێڕاکێشەوە، لە قوڵاییەوە و دەستبەجێ پێست شێدار دەکاتەوە.
بەهۆی کۆمپلێکسی 5 پێپتایدەوە، توانای کشان و جیڕی پێست زیاد دەکات.
لەڕێگەی نیاسینامایدەوە، پێست ڕوون دەکاتەوە و یەکڕەنگی دەکات.
لەڕێگەی کۆمپلێکسی سەنتێلا ئاسیاتیکا، چارەسەری پێستی سووربووە و هەستیار دەکات
لەڕێگەی سیرامایدەوە NP، بەربەستی پێست بەهێز دەکات بۆ ڕێگریکردن لە لەدەستدانی شێداری
پێکهاتە ئاوی و کێشسووکەکەی زۆر بە ئاسانی هەڵدەمژرێت بەبێ بەجێهێشتنی هیچ هەستێکی لینجی، چەوری یان قورسی لەسەر پێست
پێست نەرم و زیندوو و توندوتۆڵ دەکاتەوە و بریقەیەکی سروشتی پێدەبەخشێت
گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست، لەوانە وشک، چەور و تێکەڵاو
پێکهاتەکان
Hyaluronic Acid & Sodium Hyaluronate — شێ دەگەیننە چەندین چینی قووڵایی پێست و قەتیسی دەکەن، تا دیمەنی پێستێکی پڕ و گەشاوەت پێببەخشێت
(Peptide 5 Complex (Acetyl Hexapeptide-8, Copper Tripeptide-1, Hexapeptide-9, Palmitoyl Pentapeptide-4, Tripeptide-1 — پێنج پێپتایدی تایبەتمەندن کە پێکەوە کاردەکەن بۆ زیادکردنی جیڕی پێست، پارێزگاری لە توندوتۆڵی پێست دەکەن، و ڕوخسار گەنج و زیندوو دەکەنەوە
Niacinamide — پێست ڕوون دەکاتەوە، دیمەنی کونیلەکان کەم دەکاتەوە، و تۆنێکی یەکڕنگتر و بریقەدارتر بە پێست دەبەخشێت
(Centella Asiatica Complex (Extract, Leaf Extract, Root Extract, Asiaticoside, Asiatic Acid, Madecassoside, Madecassic Acid — کۆمپلێکسێکی سەنتێلای هەمەلایەنەیە کە هەستیاری پێست هێور دەکاتەوە، سووربوونەوە کەم دەکاتەوە، و یارمەتی چاکبوونەوەی پێست دەدات
(Betaine & Humectant Blend (Betaine, Dipropylene Glycol, Butylene Glycol — بە درێژایی ڕۆژ شێداری لەناو پێستدا قەتیس دەکەن و پێکهاتەی پێست نەرم و زیندوو دەکەنەوە
Ceramide NP — بەربەستی پێست بەهێز دەکات بۆ قفڵکردنی شێداری و دابینکردنی نەرمی و ئارامییەکی درێژخایەن بۆ پێست
Pinus Pinaster Bark Extract — دژەئۆکسانێکی بەهێزە کە پێست لە سترێسی ژینگەیی دەپارێزێت و پارێزگاری لە زیندووێتی پێست دەکات
شێوازی بەکارهێنان
لە دوای تۆنەر، بڕێکی گونجاو بدە لە تەواوی دەموچاوت و بە نەرمی و بەشێوازی تەپتە مەساجی پێبکە تا بە تەواوی هەڵدەمژرێت.
هێشتا پێداچوونەوە نییە. دوای وەرگرتنی داواکارییەکەت ئەزموونەکەت بنووسە.
زانیارییەکانت بار دەکەین. ڕەنگە چەند چرکەیەک بخایەنێت.