کرێمی دژەخۆری From the Factory Mineral؛ دژەخۆرێکی کانزاییی نەرمە بە پلەی پاراستنی ++++ SPF50+ / PA؛ بە Non-Nano Zinc Oxide و نیاسیناماید دەولەمەندکراوە تا پێست لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر (UV) بپارێزێت بەبێ ئەوەی هیچ شوێنەوارێک یان چینێکی سپی لەسەر پێست بەجێبهێڵێت، لە هەمان کاتدا پێست دەبریقێنێتەوە و دەیپارێزێت — گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست، تەنانەت پێستی هەستیاریش
کرێمی دژەخۆری مینەڕاڵی From the Factory Mineral، قەبارە 50 گم
دژەخۆرێکی کانزایی نەرم و پێشکەوتووە کە بەشێوەیەکی بەرچاو پێست لە زیانەکانی ژینگە دەپارزێت. پێکهاتووە لە زینک ئۆکسایدی نانۆ-نەکراو (Non-Nano Zinc Oxide) کە پێست لە هەردوو جۆری تیشکی زیانبەخشی UVA و UVB دەپارێزێت بەبێ دروستکردنی هیچ هەستیارییەک یان جێهێشتنی چینێکی سپی لەدوای بەکارهێنان. بە پلەی پاراستنی +PA++++ ،SPF50 ، بەرزترین ئاستی پاراستن لە تیشکی زیانبەخشی خۆر لە فۆرمولەیەکی زۆر نەرم و کێشسووکدا بۆ پێست دابین دەکات، کە زۆر بە ئاسانی لەسەر پێست بڵاودەبێتەوە و پێوەی دەلکێت، پێکهاتەکەی ئەوەندە سووکە کە هیچ هەستێکی قورسی یان چەوری لەسەر پێست بەجێناهێڵێت. بە نیاسیناماید بۆ ڕوونکردنەوەی پێست، ئەدینۆسین بۆ کاریگەری دژەپیری، و تۆکۆفێرۆڵ (ڤیتامین E) بۆ پاراستن لە دژەئۆکسان دەوڵەمەند کراوە؛ هەر بۆیە ئەم دژەخۆرە لە تەنها پارێزەرێک بەرامبەر بە تیشکی خۆر زۆر زیاترە. پێکهاتەکەی هێندە نەرمە کە تەواو لەبارە بۆ پێستی هەستیار، و گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست.
جۆری پێست:
وشک، چەور، تێکەڵاو (هەموو جۆرەکانی پێست، تەنانەت پێستی هەستیاریش)
سوودەکان
بە SPF50+ / PA++++، بەرزترین ئاستی پاراستنی گشتی (Broad-spectrum) لە دژی تیشکەکانی UVA و UVB دابین دەکات
پێکهاتووە لە زینک ئۆکسایدی نانۆ-نەکراو — فلتەرێکی فیزیکی و کانزایی نەرمە کە بۆ پێستی هەستیاریش سەلامەتە
پێکهاتەیەکی ئاوریشمی هەیە و زۆر بە نەرمی لەسەر پێست بڵاودەبێتەوە، بێ ئەوەی شوێنەوار و چینێکی سپی یان هەستی چەوری لەسەر پێست بەجێبهێڵێت
بەهۆی نیاسینامایدەوە پێست یەکڕەنگ ڕوون دەکاتەوە بۆ دیمەنێکی تەندروست و درەوشاوە
لەڕێگەی ئەدینۆسینەوە پارێزگاری لە توندوتۆڵی پێست دەکات و بە تێپەڕبوونی کات دەرکەوتنی هێڵە وردەکان کەم دەکاتەوە
لەڕێگەی تۆکۆفێرۆڵەوە (ڤیتامین E) پێست لە زیانی ڕادیکاڵە ئازادەکان دەپارێزێت
زۆر سووک و نەرمە لەسەر پێست، و تەواو گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێست و بەکارهێنانی ڕۆژانە
پێکهاتەکان
(Zinc Oxide (Non-Nano — فلتەرێکی کانزایی و فیزیکیە لە دژی تیشکی خۆر، پێست لە هەردوو تیشکی UVA و UVB دەپارێزێت بێ ئەوەی زیان بە پێست بگەیەنێت، تەنانەت بۆ پێستی هەستیاریش گونجاوە
Niacinamide — پێست دەبریقێنێتەوە، چارەسەری دووڕەنگی تۆنی پێست دەکات، و دیمەنێکی ساف و تەندروست بە پێست دەبەخشێت
Adenosine — پارێزگاری لە جیڕی و توندوتۆڵی پێست دەکات، و بە تێپەڕبوونی کات یارمەتی کەمکردنەوەی دیمەنی هێڵە وردەکان دەدات
(Tocopherol (Vitamin E — دژەئۆکسانێکی بەهێزە کە ڕادیکاڵە ئازادەکان لەناو دەبات و پێست لە سترێسی ژینگەیی دەپارێزێت
Cyclopentasiloxane & Dimethicone — ماددەی سیلیکۆنین کە پێکهاتەیەکی نەرم و ئاوریشمی بە کرێمەکە دەبەخشن و وادەکەن کرێمەکە بە ئاسانی لەسەر پێست بڵاوببێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ هەستێکی قورسی یان لینجی لەسەر پێست بەجێبهێڵن.
شێوازی بەکارهێنان
وەک کۆتا هەنگاوی ڕۆتینی پێستت لە بەیانیاندا، بڕێکی گونجاو بدە لە هەموو ئەو بەشانەی پێستت کە تیشکی خۆریان بەردەکەوێت.
هێشتا پێداچوونەوە نییە. دوای وەرگرتنی داواکارییەکەت ئەزموونەکەت بنووسە.
زانیارییەکانت بار دەکەین. ڕەنگە چەند چرکەیەک بخایەنێت.