کرێمی چینچینی هایالی From the Factory؛ شێدارکەرەوەیەکی چڕە کە چین بە چینی پێست شێدار دەکاتەوە (Multi-layer hydrating)بە کۆمپلێکسێکی پێشکەوتووی ترشی هایالۆرۆنیک لە ٨ قەبارەی گەردیلەیی جیاوازدا، دروستکراوە و بە سکوالان و کەرەی شیا دەوڵەمەند کراوە.هەر لە یەکەم بەکارهێنانەوە شێدارییەکی قووڵ و درێژخایەن دەبەخشێتە خانەکانی پێست تا پێستت هەمیشە پڕ و نەرم و درەوشاوەبێت — گونجاوە بۆ هەموو جۆرەکانی پێستی وشک، چەور و تێکەڵاو
کرێمی چینچینی هایالی From the Factory، ٥٠گم
کرێمێکی شێدارکەرەوەیە کە لە قوڵاییەوە پێست شێدار دەکاتەوە و بە کۆمپلێکسێکی پێشکەوتووی ترشی هایالۆرۆنیکی 8 گەردیلەیی دەوڵەمەندکراوە؛ دەستبەجێ شێداری دەگەیەنێتە چینە جیاوازەکانی پێست و دیمەنێکی پڕ، و گەشاوە و ئاسوودە بە پێست دەبەخشێت. ئەم کرێمە لە 8 کێشی گەردیلەیی جیاوازی ترشی هایالۆرۆنیک پێکهاتووە کە پێکەوە و بە هەماهەنگی کاردەکەن بۆ شێدارکردنەوەی پێست — لە ڕووکاری دەرەوەی پێستەوە تا چینەکانی قوڵایی — و لەگەڵ هەر بەکارهێنانێکدا ئەم کرێمە هەم شێدارییەکی کاتی و ڕاستەوخۆ و هەم شێدارییەکی درێژخایەنیش دەبەخشێت بە پێست. بە سکوالان، کەرەی شیا، پانتینۆڵ و ڕووەکە نەرمکەرەوەکان دەوڵەمەند کراوە تا پێستت نەرم، و گەشاوە و تێرخۆراکبێت بەدرێژایی ڕۆژ. هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بۆ پێستی وشک، چەور و تێکەڵاو.
جۆری پێست:
وشک، چەور، تێکەڵاو
سوودەکان
لە کۆمپلێکسێکی 8 جۆر لە ترشی هایالۆرۆنیک پێکهاتووە کە بەهۆیەوە دەستبەجێ شێداری دەگەیەنێتە چینە جیاوازەکانی پێست و پێستێکی پڕت پێدەبەخشێت
بەشێوەیەکی درێژخایەن شێداری لە ناو پێستدا قفڵ دەکات بۆ ئەوەی پێستت بە درێژایی ڕۆژ نەرم، زیندوو و ئاسوودە بێت
بەهۆی سکوالان و کەرەی شیاوە پێکهاتەی پێست تێرخۆراک دەکات و نەرمی دەکاتەوە
بەهۆی بوونی پانتینۆڵ، ئالانتاین و دایپۆتاسیۆم گلیسیریزەیت پێست هێور و ئارام دەکاتەوە
بەربەستی پارێزەری پێست بەهێز دەکات و ڕێگری لە لەدەستدانی شێ دەکات
فۆرمولەیەکی کێشسووکە و هاوکات دەوڵەمەندە، کە گونجاوە بۆ پێستی وشک، چەور و تێکەڵاو
پێکهاتەکان
8-Molecular Hyaluronic Acid Complex — هەشت جۆری ترشی هایالۆرۆنیک بە کێشی گەردیلەیی جیاواز دەچنە ناو چینە جیاوازەکانی پێستەوە تا شێدارییەکی قووڵ و بەردەوام بۆ پێست دابین بکەن و پێستت پڕ و نەرم و زیندوو بکەنەوە
Squalane — نەرمکەرەوەیەکی سروشتییە کە ڕێگری لە وشکبوونەوەی پێست دەکات، پارێزگاری لە بەربەستی پێست دەکات و پێکهاتەی پێست نەرم دەکاتەوە و دەیدرەوشێنێتەوە
Butyrospermum Parkii (Shea) Butter — کەرەیەکی دەوڵەمەندی خۆراکبەخشە کە لە قووڵاییەوە پێست شێدار دەکاتەوە و چارەسەری زبری پێست دەکات
Panthenol — پێست شێدار دەکاتەوە و یارمەتی چاکبوونەوەی پێست دەدات
Allantoin — هەوکردن و سووربوونەوەی پێست هێور دەکاتەوە و دیمەنێکی سافتر و یەکڕەنگتر بە پێست دەبەخشێت
Dipotassium Glycyrrhizate — وەرگیراوەی ڕەگی سووسە (شیرینبەیان) کە سووربوونەوە کەم دەکاتەوە و پێستی هەستیار و زیانلێکەوتوو هێور دەکاتەوە
Chondrus Crispus (Red Algae) Extract — پێکهاتەیەکی دەریاییە کە ئاستی شێداری بەرز دەکاتەوە و توانای کشان و جیڕی پێست زیاد دەکات
Illicium Verum (Anise) Fruit Extract — وەرگیراوەیەکی ڕووەکییە کە یارمەتی ڕوونککردنەوەی ڕەنگی پێست دەدات
شێوازی بەکارهێنان
لە کۆتا هەنگاوی ڕۆتینی چاودێری پێستتدا، بڕێکی گونجاو بدە لە دەموچاوت و بە نەرمی مەساجی پێبکە تا بە تەواوی پێستت هەڵیدەمژێت. بەیانیان و ئێواران بەکاریبهێنە.
هێشتا پێداچوونەوە نییە. دوای وەرگرتنی داواکارییەکەت ئەزموونەکەت بنووسە.
زانیارییەکانت بار دەکەین. ڕەنگە چەند چرکەیەک بخایەنێت.