کرێمی شێدارکەرەوەی پەمەیی B12ی From the Factory; شێدارکەرەوەیەکی جێڵی و ئاوڕاگرە کە بە ڤیتامین B12 و سیراسۆم دەوڵەمەندکراوە؛ تۆنی پێست یەکڕەنگ دەکات، بەربەستی پێست بەهێز دەکات، و پێست لە قوڵاییەوە و بۆ ماوەیەکی درێژخایەن شێدار دەکاتەوە و پێستێکی ساف، و ڕوون، و پڕ لە بریقەت پێدەبەخشێت. هەڵبژاردەیەکی گونجاوە بۆ پێستی چەور و تێکەڵاو
کرێمی شێدارکەرەوەی پەمەیی B12ی From the Factory، قەبارە 50 گم
شێدارکەرەوەیەکی جێڵی و ئاوڕاگرە کە بە ڤیتامین B12 (سیانۆکۆبالامین) و سیراسۆم دەوڵەمەند کراوە؛ بە فۆرمولە نەرم و کێشسووکەکەی بریقەیەکی ناوازە، و شێدارییەکی قووڵت پێشکەش دەکات، هاوکات بەربەستی پارێزەری پێستش بەهێز دەکات و دەیپارێزێت. ڕەنگە پەمەییە تایبەتەکەی لە خەستییە بەرزەکەی ڤیتامین B12ەوە سەرچاوە دەگرێت — پێکهاتەیەکی دەوڵەمەند بە دژەئۆکسان کە ڕادیکاڵە ئازادە زیانبەخشەکان لەناو دەبات، ڕوخسارە شەکەتەکان دەبووژێنێتەوە، و ڕەونەق و تۆنی گشتی پێست جوانتر دەکات. پێکەوە لەگەڵ سیراسۆم کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی بەربەستی پێست، و بە تێکەڵکردنی نیاسیناماید، سکوالان، پانتینۆڵ و ترشی هایالۆرۆنیک، ئەم جێڵ-کرێمە شێداری لە پێستدا قفڵ دەکات و دیمەنی پێستێکی ساف، و نەرم، و ڕوون و ڕەونەقدارت پێدەبەخشێت. هەڵبژاردەیەکی نایابە بۆ پێستی چەور و تێکەڵاو کە بەدوای شێدارکەرەوەیەکی ڕۆژانەی نەرم و کێشسووکدا دەگەڕێن.
جۆری پێست:
چەور، تێکەڵاو
سوودەکان
لەڕێگەی ڤیتامین B12 (سیانۆکۆبالامین) بە خەستی 700ppm، پێست دەبووژێنێتەوە و ڕەونەقی پێدەبەخشێت
ڕادیکاڵە ئازادەکان لەناو دەبات و پێست لە فشاری ژینگەیی دەپارێزێت
لەڕێگەی سیراسۆمەوە (Cerasome) بەربەستی پارێزەری پێست بەهێز و پتەو دەکات
لەڕێگەی ترشی هایالۆرۆنیک، سۆدیۆم هایالۆرۆنەیت و گلیسرینەوە، شێدارییەکی قووڵ و درێژخایەن بۆ پێست دابین دەکات
لەڕێگەی نیاسینامایدەوە تۆنی پێست ڕوون و یەکڕەنگ دەکات
لەڕێگەی بیسابۆلۆڵ و پانتینۆڵەوە پێست هێور و ئارام دەکاتەوە
پێکهاتە جێڵ-کرێمە کێشسووکەکەی بە خێرایی لەلایەن پێستەوە هەڵدەمژرێت بەبێ ئەوەی هیچ هەستێکی قورسی یان چەوری بەجێبهێڵێت
باشترین هەڵبژاردەیە بۆ جۆری پێستی چەور و تێکەڵاو
پێکهاتەکان
(Vitamin B12 (Cyanocobalamin, 700ppm — دژەئۆکسانێکی بەهێزە کە ڕادیکاڵە ئازادەکان لەناودەبات، پێست دەبووژێنێتەوە، و تۆن و ڕەونەقێکی جوانی پێدەبەخشێت و لە هەمان کاتیشدا لە فشاری دەرەکی دەیپارێزێت
Cerasome — کۆمپلێکسێکی سیرامایدە کە بەربەستی پارێزەری پێست بەهێز دەکات، شێدارییەکی چڕ و نەرمییەکی درێژخایەن بۆ پێستێکی تەندروست دابین دەکات
Niacinamide — ڕەنگی پێست دەگەشێنێتەوە، بە شێوەیەکی بەرچاو دەرکەوتنی کونیلەکان کەم دەکاتەوە، و تۆنی پێست یەکڕەنگتر دەکات
Hyaluronic Acid & Sodium Hyaluronate — شێ ڕادەکێشن بۆ چەندین ئاستی جیاوازی پێست و لاناویدا قفڵی دەکەن، بۆ دیمەنێکی پڕ و زیندوو و شێدار
Squalane — نەرمکەرەوەیەکی کێشسووکە کە پێست نەرم دەکاتەوە و یارمەتی پاراستنی شێی پێست دەدات بەبێ بەجێهێشتنی هیچ هەستێکی چەوری یان قورسی
Bisabolol — پێکهاتەیەکی هێورکەرەوەی لە ڕووەک وەرگیراوە کە سووربوونەوەی پێست هێور دەکاتەوە و پارێزگاری لە پێستی هەستیار دەکات
Panthenol — پێست شێدار و هێور دەکاتەوە و یارمەتی چاکبوونەوەی پێست دەدات لە دوای هەر زیان بەرکەوتنێک بۆ پێستێکی تەندروست و ئاسوودە
شێوازی بەکارهێنان
لە کۆتا هەنگاوی ڕۆتینی چاودێریی پێستتدا، بڕێکی گونجاو لە جێڵ-کرێمەکە بدە لە دەموچاوت و بە نەرمی مەساجی پێبکە تا پێستت بە تەواوی هەڵیدەمژێت. بەیانیان و ئێواران بەکاریبهێنە.
هێشتا پێداچوونەوە نییە. دوای وەرگرتنی داواکارییەکەت ئەزموونەکەت بنووسە.
زانیارییەکانت بار دەکەین. ڕەنگە چەند چرکەیەک بخایەنێت.